نوچەنێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی چەکدارانی حەشدی شەعبی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا کوژرانی جێگری دووەمی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە “داعش”ـیان ڕاگەیاند.
عاسی عەلی جێگری دووەمی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە “داعش” بوو، بەپێی بەیاننامەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندنی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق کوژراوە.
“عاسی عەلی محەمەد” ناسراو بە “عوبەیدی” ئەفسەری پێشووی سووپای عێراق بوو، دواتر پەیوەندی بەڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی”داعش” دەکات و دەبێتە فەرمانداری گشتی سەربازی ویلایەتی جەزیرە و لەهەمان کاتدا دەبێتە جێگری دووەمی ئەبووبەکر بەغدادی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” و لەناوچەی پەروانەی پارێزگای ئەنبار بەپێی بەیاننامەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبی کوژراوە.