نوچەنێت کێشەی مامۆستایانی کورد لە ئەورپا دەگەیەنێتە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، یەکێتی مامۆستایان کۆدەبێتەوە
نوچەنێت.تایبەت
دوای سەرهەڵدانی کێشەکانی یەکێتی مامۆستایانی کورد لەئەورپا بەهۆی رەچاونەکردنی رێوشوێنی دیموکراسی بۆ هەڵبژاردنی نوێنەریان بۆ کۆنگرەی مامۆستایان و رۆشتنەوەی دوو نوێنەری یەکیتیەکە بەبێ هەڵبژاردن، ئاشکراکردنی ئەو کێشەیە لەڕێی نوچەنێتەوە، یەکێتی مامۆستایان کۆبونەوە لەسەر نیگەرانی مامۆستایانی کورد لە ئەورپا دەکات.
دوای ئەوەی نوچەنێت ئاشکرای کرد، کە رۆشتنەوەی سکرتێرو جێگری سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی کورد لە ئەورپا بەشێوەیەکی نادیموکراسی، کێشەو ناڕەزایی لەناو مامۆستایانی ئەورپا دروستکردووەو ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ لەو یەکێتیە هەیە، مامۆستا محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی کوردستان بێ ئاگایی لەچۆنیەتی رۆشتنەوەی ئەو دوو مامۆستای ئەوروپا بۆ کوردستان دەخاتەڕوو و لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت رادەگەیەنێت”ئاگادار نیم كه ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ئه‌ورپا چۆن هاتوون، به‌ڵام له‌داهاتوودا ئێمه كۆبوونه‌وه‌ی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی مامۆستایان ده‌كه‌ین و قسە له‌سه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌و مامۆستایانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین قسه‌شییان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام له راستیا هه‌ڵبژاردن یان ناردنی ئه‌و دوو نوێنه‌ره بۆ كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایان، من ئاگاداری ورده‌كارییه‌كه‌ی نیم”.
هەر لەبارەی کێشەی مامۆستایانی کورد لە ئەورپاو چۆنیەتی رۆشتنەوەی سکرتێرو جێگری سکرتێری مامۆستایانی ئەورپا بەبێ هەڵبژاردن و کۆنفرانس، مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د، وته‌بێژی لیستی كوردستانی كه لیستی پارتی و یه‌كێتی بوو له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی مامۆستایان‌دا لەلێدوانکدا بۆ نوچەنێت ده‌ڵێت “ئێمه جگه له رێنمایی له هه‌ندێك كاردا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له كاره‌كانییان یەکێت مامۆستایانی کورد لەئەورپا وه‌رناده‌ین، چونكه ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كه له ئه‌وروپا كار ده‌كه‌ن، مامۆستای هه‌رچوار پارچه‌كه‌یان تێدایه و ئه‌ندامن له‌و یه‌كێتییه، ئێمه داوامان لێ‌كردن دوو مامۆستا وه‌ك نوێنه‌رییان بنێرن بۆ به‌شداری كردنی كۆنگره، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین گرفت و كاری ئه‌و یه‌كێتییه چییه، واته ئێمه ده‌ستنیشانی كه‌سمان نه‌كردووه، به‌ڵكو وتومانه دوو نوێنه‌رتان بنێرن”، له باره‌ی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه لەناو مامۆستایانی ئەو روپا وتی “ئێمه پێمان سه‌یره كه هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه، چونكه سوێد نموونه‌ی دیموكراسییه و ئێمه‌ش لێره وا خه‌ریكه دیموكراسی ئه‌وان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین، بۆیه ده‌بوایه ئه‌وان خۆیان هه‌ڵبژاردنیان بكردایه”، لەبارەی لێدوانی ئەو مامۆستایانەی سویدیش کە ئاشکرایان کرد سکرتێری مامۆستایانی کورد لەئەورپا وتویەتی لەکوردستانەوە بە دیاریکراوی ئەو دوو مامۆستا بانگهێشتی کۆنگرە کراوە وتەبێژەکەی مامۆستایانی پارتی و یەکێتی بۆ نوچەنێت ئاشکرای دەکات”داوه‌تنامه‌كانمان ماوه و كه‌سی تایبه‌تمان له‌وێ داوه‌ت نه‌كردووە، ئه‌وه دووره له راستییه‌وه كه ده‌وترێت ئێمه وه‌ك پارتی و یه‌كێتی بۆ دوو ده‌نگ ئه‌و دوو مامۆستایه‌مان به تایبه‌تی داوه‌ت كردووه، چونكه ئێمه ده‌نگی زۆرینه‌مان به ده‌ست هێناوه”.
بۆخوێندنەوەی کێشەکانی مامۆستایانی کورد لە ئەوروپا کیلک بکە…..
نوچەنێت بەدواداچونی زیاتر دەکات
