وتاربێژی نویژی هەینی تاران، هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی سعودیەی مەحکوم کرد

0

نوچە-رادیو فردا

محەممەد ئیمامی کاشانی،وتاربێژی نوێژی هەینی تاران،هێرشکردنە سەر باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی سعودیەی لە تاران و مشهەد مەحکوم کرد.

بە گوێرەی هەواڵدەری ئیرنا،وتاربێژی نوێژی هەینی تاران،وێڕای ئاماژەدان بە وتەیەکی عەلی خامنەیی،رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەربارەی هێرشکردن بۆ سەر باڵوێزخانەی بەریتانیا،دەڵێت”ئەو کردەوەیە هەم تاوان بوو،هەم خیانەت”.

ئیمامی کاشانی بە پشت بەستن بەم وتەیەی عەلی خامنەیی گوتی:هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی سعودیە لە لایەن نفووزیەکانەوە بوو و رەنگە کۆمەلێک، خەڵکی نەزانیش تیایدا بەشدار بووبێتن.

ئیمامی کاشانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەوڵەت و دەزگای دادوەری هێرشبەران، بە تاوانبار دەزانێ و خەریکی بەدواداچوونی رووداوەکەن.

ئیمامی کاشانی، هەروەها سەرسوڕمانی خۆی لە داخستنی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ئێران دەربڕیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com