نوچە-دەنگی ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئێران بۆ جێبەجێکردن و بە ئەنجامگەیاندنی رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی لە گەڵ وڵاتانی 1+5 تەنیا چەند رۆژی ماوە.
رۆژی پێنجشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە واشنتۆن جۆن کێری،رایگەیاندووە:ئێران بۆ بەدەستهێنانی رەزایەتی لایەنەکانی بەرامبەری ریکەوتنە ئەتۆمیەکە،زیاتر لە چەند رۆژ کاتی لە بەردەمدا نییە.
جۆن کیری ئەوەش دەخاتە روو،کە ئەگەری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بەهێزترە لە وەی کەدوا بکەوێ.
ویڕای ئاماژەدان بە گفتوفۆی تەلەفونی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، جۆن کێری گوتویەتی: وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە بەئەنجام گەیاندنی خاڵەکانی رێککەوتنەکە کردۆتەوە.
ئێران و گروپی 1+5 پێكهاتوو لە شەش زلهێزی جیهان،رۆژی ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٥ لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران گەیشتنە رێککەوتن.