میترۆ: رێگرییه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نوسی به‌رده‌وامە
به‌یاننامه
سلێمانی، 1ی تشرینی دووه‌م 2011
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان ناڕه‌زایی ده‌ده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبونی پێشێلكاری‌و هه‌ڕه‌شه‌و رێگرییه‌كانی به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسان‌و پشتگوێ خستنی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی.
رۆژی دووشه‌ممه 31ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی زاری كرمانجی ئیسماعیل ئیبراهیم له لایه‌ن دادگای سۆرانه‌وه به 50 ملیۆن دیناری عێراقی غه‌رامه كرا.
ئیسماعیل به سه‌نته‌ری میترۆی وت”له ئه‌نجامی بڵاوكردنه‌وه‌ی سكاڵایه‌ك له‌رۆژنامه‌كه‌مان داوای یاساییمان له‌سه‌ر تۆمار كرا. حوكمی دادگا ده‌رچوو به‌غه‌رامه‌كردنی رۆژنامه‌كه به 50 ملیۆن دیناری عێراقی”
به‌ڵام به‌پێی ماده‌ی شه‌شه‌م برگه‌ی دووه‌م كه له یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی له‌هه‌رێمی كوردستان “پێویسته رۆژنامه وه‌ڵام دانه‌وه یان راستكردنه‌وه بڵاوبكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه به بریك پاره كه له یه‌ك (ملیۆن دینار) كه‌مترو له (بیست ملیۆن دینار) دیناریش پتر نه‌بێت غه‌رامه ده‌كرێت”
له20ی تشرینی یه‌كه‌می 2011 له‌خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان هێرشكرایه سه‌ر په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی ستادیۆمی كوردستانی نوێ‌و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر كامێرایه‌كه‌یدا.
ئاراس ره‌واندوزی به سه‌نته‌ری میترۆی وت”له‌كاتی روماڵكردنی یاری نێوان یانه‌ی هه‌ندرێن‌و بروسك له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌رپرسی یانه‌یه‌كی وه‌زشییه‌وه هێرشكرایه سه‌رم كامێركه‌یشی لێسه‌ندم” جه‌ختیكرده‌وه “جنێوی ناشیرینیشی پێدام و میمۆری كامێراكه‌یشی برد”
ئه‌م هه‌فته‌یه دوو جارله (23و 31ی تشرینی یه‌كه‌م) هه‌ڕه‌شه له ستافی گۆڤاری شه‌قام ( له هه‌ولێر ده‌ده‌چێت) كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی گۆڤاری شه‌قام نه‌جات ئه‌حمه‌د به سه‌نته‌ری میترۆی وت”به‌نامه كه له‌ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراوه بۆماندێت هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كه‌ن” جه‌ختیكرده‌وه”له نامه‌ی هه‌ره‌شه‌كه پێمان ده‌ڵێن كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێوه‌ی سه‌گ له‌شه‌قام شتی له‌سه‌ر بڵاوبكه‌نه‌وه داواده‌كه‌ن دوجارمان بێت”
نه‌جات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له31 ی تشرینی یه‌كه‌م دیسانه‌وه هه‌ره‌شه‌كان دوباره بونه‌وه جه‌ختیكرده‌وه”ئێمه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له‌م هه‌ڕه‌شانه ئاگادار كردۆته‌وه”
رۆژی دوو شه‌ممه31ی تشرینی یه‌كه‌م رێگری له روژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی كرا، له روماڵكردنی چالاكییه‌كی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
كاوه گه‌رمیانی به سه‌نته‌ری میترۆی وت”چوم بۆ روماڵكردنی سێهه‌مین رۆژی فیستیڤاڵی كه‌لتوری گه‌لان له شاری كه‌لار به‌ڵام پاسه‌وانه‌كان رێگریان لێكردم به بێ هیچ پاساوێك”
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان ناره‌زایی ده‌ده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبونی پێشێلكاری‌و هه‌ڕه‌شه‌و رێگری به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسان‌و پشتگویخستنی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی.
میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت “پێشێلكردنی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و رێگرییه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نوسان لانه‌چون‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش تا هه‌نوكه لێپرسینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هیچ كامه‌ندێكی خۆی نه‌كردوه كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر رۆژنامه‌نوسان.”
كۆتایی
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
نیاز عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێر: 07504617014
niyazabdulla@yahoo.com
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300
rahmangarib@yahoo.com
ئاوات عه‌لی، ئه‌ندامی بۆردی سه‌نته‌ری میترۆ 07701435822
awatali@journalist.com
