ژمارەیەک پەنابەری ئەڵمانی لە شەوی سەری ساڵدا دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنان

0

نوچەنێت
بەهۆی دەستدرێژیکردنەسەر ژمارەیەک ژنی ئەڵمانی، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ٣١ پەنابەر لە ئەڵمانیا دەکرێت.
لە شەوی سەری ساڵدا، هەواڵەکان باسیان لە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی، بۆ سەر ژمارەیەک ژنی ئەڵمانیکرد، بەم هۆیەوە، پۆلیسی کۆڵن لە ئەڵمانیا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی 31 کەس دەکات، بە گومانی ئەوەی کە شەوی سەری ساڵ، دەسترێژییان کردۆتە سەر ژمارەیەک ژنی ئەڵمانی..

بە پێی هەواڵەکان، تۆبیاس پلات، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا گوتویەتی:لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەریانخستووە، كە لەنێو ئەو 31 گومانلێکراوەدا، 18 پەنابەر هەن کە 9 جەزائیری، 8 مەغریبی، 4 سوری و 5 ئێرانی و عیراقین، هەروەها یەک سربی و یەک ئەمریکی و دوو ئەڵمانی.

شەوی سەری ساڵ، گرووپێکی31 کەسی هەڵگری رەگەزنامەی جیاواز لە وڵاتانی عەرەبی و باکووری ئەفریقیاوە، دەستدرێژی سێکسییان بۆسەر زیاتر لە 120 ژنی نێو شاری کۆڵن ئەنجامداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com