نوچە.نێت
پرۆگرامی The Voice، پرۆگرامێک بوو، کە چەندین بەهرەمەند بەشداریان تێدا کرد، وە لەلایەن لیژنەی دادوەریەوە بەرێوە چوو لە کەناڵی “mbc” لە ووڵاتی لوبنان. بەرنامەکە بە سەرکەوتنی بەهرەمەند “نەدا شەرارە” کۆتای هات، توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێت.لەسەرەتادا باوکی نەدا هاوەسەرەکەی رازی نەبوون، تەنانەت گەشتە ئەو رادەیە کە باوکی حاشا لە کچەکەی بکات.
لە پرۆگرامی The Voice، دایکی نەدا پیرۆزبای لە سەرکەوتنی کچەکەی دەکات و پێی دەڵێت” سوپاس بۆ خوا کە خەونی کچەکەم “نەدا” هاتە دی”.
وتیشی وێرای ئەو نازناوەی نەدا بەدەستی هێناوە ،هەر چەندە ئاواز دادەنێت و هۆنراوەش دەنوسێت، بەڵام نەدا موسیقای نەخوێندوە، لە هەمان کاتدا پیشەی خۆی مامۆستایە.
باوکیشی لەسەر کچەکەی ئاماژە بەوە دەکات کە دەڵێت” لێرە ولەوێ پرسیار دەکرێ کە ئەگەر هات و کەسێک باڵا پۆش بوو مانای بەهرەی نیە؟ بەڵام نەدای کچم، وێرای ئەوەی باڵا پۆشە، بەڵام خەونی هەبوو گۆرانی بڵێت، نەدا توانایەکی باشی هەیە لە گۆرانی ووتن، ئاواز دادەنێت، هۆنراوە دەنوسێت، من پێم وا نیە کە کچێک باڵا پۆش بێت، دەبێت بەهرەکانی بشارێتەوە؟ نەخیر بەراستی ئەمە راست نیە نادادپەروەریە”
باوکی نەدا وتیشی: لەسەرەتا من رازی نەبووم، بەڵام گۆرانی وتن خەونی کچەکەم بوە،کاتێک بەشداری بەرنامەکەی کردوە وتویەتی: من ئەزانم بەهێزترین و باشترین دەنگم هەیە، دڵنیام ئەگەر سەرکەوتن لە چارەنوسی مندا بێت، بەدەستی دەهێنم، بەڵام ئەگەر قبوڵیان نەکردم ، ئەوە بەهۆی” حجابەکەمەوەیە”
لەلایکەی تر هاوسەری نەدا لەسەرەتای بەرنامەکەدا ئەویش وەک باوکی نەبوو کە نەدای هاوسەری بەشدار ئەو پرۆگرامە بکات، بەڵام بەهۆی سەرکەوتنی نەدا، بەنامەیەک پەشیمانی دەردەبرێت و بە دەست وخەتی خۆی نامەیەکی ئاراستە دەکات وپێی دەڵێت” راستە من سەرەتا نارازی بوم کە بەشداری بکەیت، بەڵام تۆ متمانەت بەخۆت هەبوو توانیت سەرکەوتن بەدەست بێنیت بە دەنگە خۆشەکەت، منیش پەشیمان بکەیتەوە”
هاوسەری نەدا دەشڵێت” نەدا سەرسامت کردم بەخۆت، بە دەنگت ، بەرەوشتە جوانەکەت،خوا لێت رازی بێت، بمبورە کە رازی نەبوم بەشداری بکەی ، دڵنیابە دەنگم پێ داویت “
نەدا خۆی رایگەیاند کە ” مەرج نیە هونەرمەند، بەهۆی ئەم جۆرە سەرکەوتنانەوە خۆی روت بکاتەوەو بێ رەوشت بێت”
نەدا ئەوەیشی خستە روو کە ” کە بەهۆی گۆرانی وتنەوە ئەو نازناوەی بەدەست هێناوە، بەڵام واز لە حجاب ناهێنێت “دەشڵێت:ئەگەر بەهۆی حجابەوە قبوڵ نەکرێت ، گرنگ نیە بەڵام من حجابەکەم لانابەم “.



