نوچەنێت: تایبەت
پەرلەمانتارێك رادەگەیەنێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەژێر فشاری قەیرانی دارایی و شەڕی گەورە لە گەڵ داعش و بڕینی موچەدایە لەلایەن بەغداوە، دابەزینی نری نەوتیش چارەسهەروەها دابەزینی نرخی نەوت، كە لە دەسەڵاتی كەسدا نییە. ئەو لایەنانەی كە بە شێوازی ناڕەوا هێرشدەكەنە سەر سەرۆكی حكومەت خۆ دزینەوەیە لە بەرپرسیاریەتی.
بەرپرس و نوسەرە نزیککەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ماڵپەڕ و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە، رەخنە لەپرۆژەی راگەیەنراوی حکومەت دەگرن بۆ چاکسازی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستانیش لەو چوارچێوەیەدا رەخنەدەکەن.
لەبەرانبەر ئەو رەخنەناش لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، شوان ئەحمەد ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی زەرد، دەڵێت”حكومەتی کوردستان کەوتۆتە ژێر فشارێکی گەورەی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش ، هەروەها بڕینی موچە لە لایەن بەغداوە، بۆیە گرفت لەبەڕێوەچوونی کارەکانی هەیە، ئەوەشی وایکردووە، زیاتر قەیرانەکە لەسەر حکومەتی هەرێم سەخەت بێت دابەزینی نرخی نەوتە، بێگومان دابەزینی نرخی نەوتیش، لەدەسەڵاتی كەسدا نییە تەنانەت حكومەتی بەغداش لە قەیراندایە”.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت”ئەو كێشەو گرفتانەی كە رووبەڕووی حكومەت هەرێم بووە تەوە، بەرپرسیارێتییەكەی لەئەستۆی هەموانە، ناكرێت بخرێتە ئەستۆی لایەنێكی سیاسی، یان سەرۆكی حكومەت، لە كاتێكدا حكومەتەكە بنكە فراوانە و لایەنە سیاسییەکان تێدا بەشدارن، وەك یەك بەرپرسیاریەتیان دەكەوێتە ئەستۆ”.
بەبڕوای شوان ئەحمەد، ئەو رەخنانەی لەسەرۆکی حکومەت دەگیرێن”هیچ نییە جگە لە خۆدزینەوە لە بەپرسیاریەتی. هەموو لایەنەكان دەزانن ئەو بارگرانییەی لە سەر هەرێمی كوردستانە، بە گشتی لە دەستی سەرۆكی حكومەتدا نییەو حکومەتیش بێ پرۆژە نییە بۆ چارەسەرکردنی”..
تەئکید لەوەش دەکاتەوە کە”راگەیاندنی چاكسازی پێویستی بەكەشێكی ئارامی سیاسیی هەیە، دەبێت بە هەموو لایەكەوە پاڵپشتی لێبكەن بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژە چاكسازیانە سەركەوتوو بن”.