نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ
لە درێژەی ناکۆکیەکان سەبارەت بە لە سێدارەدانی شێخ نەمر، لە لایەن سعودیە، تورکیا باڵوێزی ئێران لە ئەنقەرە بانگ دەکات.
ئەنقەرە سەبارەت بە راپۆرتی راگەیاندنێکی ئێران، ناڕەزایی خۆی دەربڕیوەو و دەڵێت:لەم راپۆرتەدا سەردانی ئەم دواییانەی ئەردۆغان بۆ سعودیە، پەیوەند دراوە بە لە سێدارەدانی شێخ نەمر.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، رۆژی پێنج شەممە بە دەرکردی بەیانێک رایگەیاندووە: ئێمە بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە وبەستنەوەی سەردانی ئەم دواییانەی سەرۆککۆماری تورکیا، بۆ سعودیە و بابەتی لە سێدارەدانی شێخ نەمر، بە توندی مەحکوم دەکەین.
لە درێژەی بەیانەکەدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا، هێرشکردنە سەر ناوەندە دبلۆماسیەکانی سعودیە لە تاران، مەحکوم دەکات و بە ناڕەوای ناودەبات.
لە بەیانەکەی تورکیا راستەخو، ئاماژە بە راگەیەن یان میدیایەکەی تایبەت نەدراوە، بەڵام لەم رۆژانەی دوایی رۆژنامەی”جمهوری اسلامی” راپۆرتێکی لە ژێر ناوی”ئایا ئەردۆغان لە مەسەلەی لە سێدارەدانی شێخ نەمر رۆڵی هەبووە؟”بڵاو کردبووەوە.
تورکیا راشیگەیاندووە، کە دەبی لێپێچینەوە لە گەڵ ئەو راگەیەنەی بکرێ کە ئەم راپۆرتەی بڵا وکردۆتەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا، سەبارەت بە لەسێدارەدانی شێخ نەمر گوتویەتی ئەمە پرسێکی ناوخۆیی سعودیەیە و هاوکات داوای لە ئێران و سعودیە کردووە، کە یارمەتی هێورکردنەوەی دۆخەکە بدەن.