نوچە-تابناک
سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستن، وێڕای ئاماژەدان بە ناکۆکیەکانی نیوان سعودیە و ئێران، جەخت لەوە دەکاتەوە کە پشتگیری هەڵوێستە دبلۆماسیەکانی سعودیە دەدات بەرامبەر ئێران.
مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ئەوەش دەخاتەروو کە دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین، پابەندی بنەما و خاڵە مەبدەئیەکانی فەلەستینە و پێداگری لە مافەکانی خۆی دەکات.
مەحمود عەباس، پشتیوانی خۆی بۆ پێکهێنانی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ دەردەبرێ و دەشڵێت:ئەگەر جیهان خوازیاری چارەسەری کیشەی فەلەستینن لە سەر مەبنای دوو دەوڵەت، دەکرێ کۆنفڕانسێکی نیودەوڵەتی پێکبهێنرێ .
مەعمود عەباس بێ ئەوەی کە راستەوخۆ ئاماژەیەک بە لەسێدارەدانی شێخ نەمر بدات دەڵێت: پشتگیری هەڵوێستە دبلۆماسیەکانی سعودیە دەکات بەرامبەر بە ئێران.