پارێزگای صلاح ا‌لدین: قسەکانی مالكی ناده‌ستوری یه به‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆنی یه
نوچەنێت
دلاوه‌ر سیف ا‌لدین بامۆكی/ سومەرنیوس
پارێزگاری صلاح ا‌لدین بۆ سۆمەرنیوز ئیدانه‌ی قسه‌كانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی نوری مالكی كرد، كه داواكاری پارێزگای صلاح الدینی رەتکردەوە بۆسه‌ربه‌خۆیی پارێزگاكه و رایدەگەیەنێت وته‌كانی مالكی ناده‌ستورین و په‌یمانی به‌سه‌ربه‌خۆكردنی پارێزگاكه‌یان گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نی یه.
پارێزگاری صلاح ا‌لدین بۆكه‌ناڵی(سومریه نیوز) ڕایگه‌یاند “وته‌كانی مالكی كه‌دەڵێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داواكاری پارێزگای صلاح ا‌لدین رەتدەکاتەوە، کە داوای ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆده‌كه‌ن، له‌خۆبایی بونه‌و په‌له‌ی كردووه. چونمە ئێمە ده‌ستور ڕێگه‌مان پێده‌دات، ئاواته‌خوازین وه‌كوپارێزگای صلاح ا‌لدین كه‌حكومه‌تی مەركەزی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور نه‌بێت”.
هەروەها ئیدانه‌ی ئەو قسه‌كانی مالكی كرد کەشارەکەیانی وا ناوبردووە جێگای تیرۆریستانه وبەناوچه‌یەكه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری ناساندی و رادەگەیەنێت”ئەو قسانەی مالكی ناده‌ستورین و هیچ پاساوێكیان نی یه”. دوای ئەوەی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای صلاح ا‌لدین له28ی مانگی مانگی رابردوو بڕیاریدا پارێزگاکەیان له‌ڕوی ئیداره‌و ئابوری یه‌وه سه‌ربه‌خۆبێت له‌ناو عێراقێكی یه‌كپارچه‌داو خوازیاری بەهەرێم بونی پارێگاکەیان راگەیاند. له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند”ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوه‌كاریه‌كانیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه بۆته‌شوێنی مه‌زهه‌بی و داڵده‌دانی به‌عسی یه‌كان”.
لەبەرنبەر لێدوانەکەی مالیکیدا سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای صلاح ا‌لدین ڕایگه‌یاند”ئەوە کاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نییە ده‌نگ بدات له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی صلاح ا‌لدین، به‌ڵكو ئەو ئه‌م داواكارییە ده‌نێرێت بۆ ده‌سته‌ی تایبه‌ت بۆئیشوكاره‌كانی ڕاپرسی، ئه‌وكات سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڕیاری سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ده‌دات”.
بەپێی ماده‌ی 116 ده‌ستوری عێراق رێگە بەهەرێم بونی هەر پارێزگایەک دەدرێت ئەگەر یەک لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێگاکان داواکاریی بەهەرێم بوونی پارێزگاکەیان بەرزبکەنەوە، دواتریش راپرسی لەسەر ئەو داواکارییە بکرێت.
