نوچە-دیپلماسی ایرانی
حسێن جابری ئەنساری، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشی موشەکی فڕۆکەکانی سعودیە بۆ سەر باڵوێزخانەی خۆی لە سەنعا، مەحکوم دەکات.
جەباری رایگەیاندووە کە ئەم هێرشەوە بۆتە هۆی زیانگەیاندن، بە بینای باڵوێزخانە و برینداربوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی پاراستنی باڵوێزخانەکە.
جابری لە درێژەدا ئەوەش دەخاتە روو، کە سعودیە ئەم هێرشە ی بە ئەنقەست و ئاگاهانە کردۆتە سەر باڵوێزخانەی ئێران لە یەمەن و دەڵێت: پێشێلکردنی تێکڕای کۆنوانسیۆن و رێوشوێنە نیودەوڵەتیەکانی پەیوەندیدار، بە پاراستی ئەمن وئاسایشی ناوەندە دبلۆماسیەکانە .
هاوکات ئەوەشی خستۆتە روو، کە سعودیە بەرپرسیارە لە زیانگەیاندن بە بینای باڵوێزخانە وبریندارکردنی کارمەندانی باڵوێزخانەکە.لە درێژەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەم هێرشە مافی دەوڵەتی ئێرانە.