نوچە-دەنگی ئەمریکا
جۆن کێری،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە،تاقیکردنەوەی بۆمبی هایدرۆجینی، لە لایەن کۆریای باکوورەوە بە”دنەدەرانە”وەسف کردووە و دەڵێت ئەم هەنگاوەی کۆریای بوکوور، هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
بە گوێرەی هەواڵدەری رۆیتەرز، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئێمە کۆریای باکوورمان وەک وڵاتێکی پڕچەک بە چەکی ئەتۆمی قبووڵ نییە و هەنگاوی لەم چەشنە تەنها ئیرادەی ئێمە بەهێزتر دەکات.
سامانتا پاور،نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێوارەی رۆژی چوارشەمەم لەم پەیوەندیەدا رایگەیاندووە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ لە دژی ئەم هەنگاوەی کۆریای باکوور، بوەستێتەوە و هاوکات داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کردووە، کە گەمارۆکانی سەر پیونگ یانگ توندتر و بەربڵاوتر بکات.
چاوەڕێ دەکرێت، ئەنجومەنی ئاسایش بۆ باس و گفتوگۆ سەبارەت بە تاقیکردنەوە مووشەکی ئەم وڵاتە و دانانی گەمارۆی تازە لە دژی ئەم وڵاتە،کۆبوونەوەیەکی تایبەتی پێک بێنێ.