نوچە-رادیو فردا
بە پێی ئەو بەڵگانەی کە بەردەست هەواڵدەری ئاسۆشیتێدپرێس کەوتوون، بەشار ئەسەد لانی کەم تا مارسی ٢٠١٧ لە دەسەڵات ناکشێتەوە.
بە پێی ئەم بەڵگانە کە لە راستیدا خشتەی زەمەنین و تایبەت بۆبەرپرسانی ئەمریکا، لە کاروباری سوریا ئامادەکراوە. مانگی مارسی ٢٠١٧ وەک کاتی کشانەوەی بەشارئەسەد وکەسەسەرەکیەکانی ناوبازنەی دەسەڵات دیاریکراوە.
پێنج ساڵ لەمەوبەر بوو کە بۆ یەکەمجار ئۆباما، داوای لە بەشار ئەسەد کرد کە دەسەڵات بە جێ بێڵێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە ئەم خشتە زەمەنیە”هەڵسەنگاندنێکی سەرەتاییە” کە تایبەت بە جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە و تێکڕای ئەو بەرپرسانە ئامادەکراوە کە لە کاروباری سوریا، چالاکن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم هەڵسەنگاندنەی بە”شیکارییەکی سەرەتایی لە ئاستی کارمەندانی وەزارەتی دەرەوە” و هەندێ زانیاری پێش لە بڕیاردان وەسفکردووە کە ناکرێ وەک هەڵوێستی فەرمی وەزارەتی دەرەوە و دەوڵەتی ئەمریکا لێک بدرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەوەش دەخاتە روو کە ئەم خشتە زەمەنیە رەنگدانەوەیەکی ورد ودەقیق لە پڕۆژەکانی کۆمەڵگای نیودەوڵەتی، بۆ بەرەوێیش بردنی قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵات لە سوریا ئەژمار ناکرێ.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاسۆشیتێدپرێسی راگەیاندووە، رەنگە وەلانانی ئەسەد لە دەسەڵات زیاترلەم رێکەوتەش بخایێنێ.