نوچە-بی بی سی
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وێڕای هێرشکردنە سەر ژمارەیەک لە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، دەڵێت لەم وڵاتە پرسی کوردمان نییە و کێشەی سەرەکیمان لە گەڵ تیرۆریزمە.
ئەردۆغان هەروەها گوتویەتی:هەر کەمینەیەکی نەتەوەیی، کێشەی تایبەت بە خۆی هەیە بەڵام دەوڵەت هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ چارەسەرکردنیان.
ئەردۆغآن ئەوەش دەخاتە روو، کە لەم وڵاتە کەسانێک هەن کە فکریەتیان تاک رەهەندییە وبەردەوام قسەیەک دووبارە دەکەنەوەو دەڵێن، کێشەی کورد، کێشەی کورد، کێشەی کورد،ئ ێوە ناتوانن بەم قسانە کەس بە قەناعەت بگەیێنن.
سەرۆککۆماری تورکیا، پێشتریش هه ڵوێستی هاوشێوەی لە دژی رەوتە سیاسیە کوردیەکان وەرگرتبوو.
هاوکات هۆشداری دەدات کە ژمارەیەکی زۆرتر لە کەسایەتیە سیاسیەکانی کورد دەدرێنە دادگا.
هەر لەم پەیوەندیەدا رەفتاری ژمارەیەک لە نوێنەرانی کورد بە هەڵسوکەوتی ئەندامانی رێکخراوە تیرۆریستیەکان دەشوبهێنێ، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە پۆستی نوێنەرایەتی پەرلەمان، شارەدار یان سەرۆکی حیزب، ناتوانێ پێش بە وڵامی بوونی ئەو کەسانە بگرێ کە هاوکاری رێکخراوە تیرۆریستیەکان دەکەن.
ئەردۆغان هەفتەی رابردوو، لێدوانێکی سەڵاحەدین دەمیرتاش،هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان دەربارەی ویستی خودموختاری کوردەکان بە “خیانەت”وەسف کردبوو.