ناتۆ: تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریای باکور هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان

0

 نوچە-نیوز پیشتاز

یێنس ستۆڵتێنبێری، سکرتێری گشتیی ناتۆ، ئەمرۆ چوارشەممە تاقیکردنەوەی بۆمبی هایدرۆجینی لە لایەن کۆریای باکوورەوە بە”پیشێلکردنی ئاشکرای”بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش نەتەوەیەکگرتووەکان وەسف کردو  دەشڵێت: ئەم تاقیکردنەوە موشەکیە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەمن  وئاسایشی جیهان و ناوچە.

بە گوێرەی ئاسۆشیتێدپرێس، ستۆڵتێنبێری بە دەرکردنی راگەیاندنێک لەم بارەوە رایگەیاندووە:لای خۆمەوە کاروکردەوەی کۆریای باکوور لە بواری تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی و بەرنامە موشەکی باڵستیک و هەڕەشەکانی ئەم وڵاتە مەحکوم دەکەم.

سکرتێری گشتیی ناتۆ، داوا لە کۆریای باکوور دەکات، پابەندی ئیلتزام و بەڵێنە نێودەوڵەتیەکان بێت و رێزیان لێ بگرێ.

کۆریای باکوور، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، کە بۆمبێکی هایدرۆجینی تاقیکردۆتەوە. ئەم تاقیکردنەوە وەک پێشکەوتنێکی بەرچاو لە پرۆگرامی بەرهەمهێنانی چەک ئەتۆمی لە لایەن ئەم وڵاتەوە ئەژمار دەکرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com