نوچە-رادیو فردا
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، لە ساڵی ٢٠١٥ نزیکەی یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس، لەم وڵاتە داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
ئەم رێژەیە لە پەناخوازان، بە بەرزترین رێژەی پەناخوازی ئەژمار دەکرێ لە میژووی ئەڵمانیا.
بە گوێرەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، نزیک بە نیوەی ئەم رێژەیە لە پەناخوازان هاووڵاتیانی سورین.لە دوای سوریەکان، زۆرترین رێژە تایبەتە بە هاووڵاتیانی ئەفغانستان و عێراق.
لە هەمان کاتدا،بەرپرسانی تۆمارکردنی داخوازی پەنابەری لە ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، کە رێژەی داواکاری پەنابەری لە مانگی سێبتەمبەر بە بەراورد لە گەڵ مانگەکانی رابردوو. بە رادەیەکی زۆر دابەزیوە.