باڵوێزی ئێران لە کوێت: ئاستی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە.

0

نوچە-رادیو فردا

دوای ئەوەی کە کوێت  لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرش کرانە سەر ناوەندە دبلۆماسیەکانی سعودیە لە ئێران، باڵوێزی خۆی لە تاران  بانگهێشت کردەوە، باڵوێزی ئێران لە کوێت دەڵێت: ئاستی پەیوەندیەکانی دوو لایەن لە جێی خۆیەتی و دابەزینی ئەم ئاستەش جێی مەبەست نییە.

بە گوێرەی ئیرنا،عەلی رەزا عینایەتی، باڵوێزی ئێران لە کوێت رایگەیاندووە، کە شتێک بە ناوی داخستن یان کەم کردەوەی ئاستی پەیوەندیەکانی نیوان ئێران و کوێت لە ئارادا نییە وهەر جۆرە هەواڵێک لەم بارەوە بەدرۆ دەخاتەوە.

عینایەتی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی: سەرۆککۆماری ئێران فەرمانی داوە، کە بەدواداچوون بۆ هێرشکردنە سەر ناوەندە دبلۆماسیەکانی سعودیە بکرێت.

هەواڵدەری فەرمی کوێت رۆژی سێ شەممە رایگەیاندبوو، کە باڵوێزی ئەم وڵاتە لە تاران بانگهێشت کراوەتەوە.

عینایەتی ئەوەش دەخاتە روو کە دوای دیداری لە گەڵ بەرپرسانی باڵای کوێت ، بەرپرسانی ئەم وڵاتە یاداشتێكی نارەزاییان، سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییەی تاران و مەشهەد، ئاراستەی نوێنەرایەتی ئێران کردووە.

باڵوێزی ئێران لە کوێت بەداخ بوونی خۆی لەم دۆخە راگەیاندووە  ودەشڵێت: ئێمەش ئەم وەزعەمان قبووڵ نییە.

پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە توندترین شێوە ،هێرش کردنە سەر باڵوێزخانە  وکونسوڵخانەی سعودیەی مەحکوم کرووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com