نوچەنێت.تایبەت
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لەپەڕلەمانی کوردستان، پشتیوانی لەپرۆژە چاکسازییەکەی حکومەت رادەگەیەنێت، داوا لەلایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات، پێکەوە هاوکاریی حکومەت بکەن لە سەرخستنی ئەو پرۆژەی بۆ چاکسازیی رایگەیاندووە.
لەرۆژی دووشهممه 21.12.2015 لەکۆبونەوەیەکی تایبەت و به سهرۆكایهتی نێچیرڤان بارزانى، حکومەتی کوردستان پرۆژەیەکی بۆ چاکسازی دارایی لەکوردستان راگەیاند، لەگەڵ راگەیاندنی پرۆژەی چاکسازیی لەلایەن حکومەتی کوردستانەوە، بەرپرسان و میدیاکانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەهەوڵی کەمبایەخپێشاندانی ئەو هەوڵەدان.
لای خۆیەوە ئایدن مەعروف سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لەپەڕلەمانی کوردستان، لەلێدوانی تایبەت بەنوچەنێت، لەگەڵ راگەیاندنی پشتیوانی بۆ پرۆژە چاکسازییەکەی حکومەت، داوا لەلایەنەکان دەکات پێکەوە هاوکاریی ئەو پرۆژەیەبن، هۆکاری هەوڵەکانی بزوتنەوەی گۆڕانیش بۆ کەمبایەخدانی پرۆژە چاکسازییەکەی حکومەت بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە “لەهەرێمی كوردستان سیراعێكی سیاسی هەیە لە نێوان لایەنە سیاسیەكاندا، هەر لایەینێكی سیاسی یان گروپێك هەستێت بەكارێكی باش، تەبیعەتی سیاسەت وایە لایەنەكەی تر رەفزی دەكاتەوەو هەڵدەستێت بە موزایدەكردن”.
بەڵام بەبڕوای ئایدن مەعروف ئەو جۆرە لەسیاسەتکردن لەخزمەتی هەرێمی کوردستاندا نابێت، بۆیە پێی وایە “دەبێت لایەنە سیاسییەکان كان زۆر بەجدی و شێوازێكی بەرپرسیاریارانە تەعامول لەگەڵ ئەم پرسەدا بكەن کەپێی دەوترێ چاکسازیی، چونكە ئەمە هەنگاوی یەكەمە و دەبێت زۆر پشتیوانی لەم هەنگاوە بكرێت” دەشڵێت”من گەر هاوڵاتییەك و لەدەرەوەی پەرلەمانیش بام، پشتیوانیم لەو هەنگاوەی حکومەت دەكرد، چونكە هەنگاوێكی پیرۆزە بۆ بەرەوپێشچوونی هەرێمی كوردستان”.
هەر لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لەپەڕلەمانی کوردستان، دەڵێت” ئێمە بەڕاگەیاندنی ئەو پرۆژە چاکسازییە گەشبینین و متمانەمان بەسەرۆكایەتی حكومەت هەیە بۆ چاکسازیکردن، بۆیە وەكو پەرلەمانتار و لایەنێكی سیاسی، وەكو لایەنی توركمانی، پشتیوانی پشتیوانی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین”.
ئایدن مەعروف پرۆژە چاکسازییەکەی حکومەت وا باس دەکات کە”ئەمە قۆناغی یەكەمە و لەمێژووی هەرێمی كوردستاندا یەكەم جارە چاكسازی وابكرێت، بۆیە دەبێت هاندەری بین و وا بکەین ئەم چاكسازیە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بەشێوەیەكی گشتی پرۆژەکە لەخزمەتی هەرێمی كوردستاندابێت، هەنگاوی یەکەم دەستکراوە بەکەمكردنەوەی دەرماڵەی پلە تایبەتیەكان بەتایبەتی هی هەر سێ سەرۆكایەتیەكە و مستەشارەكان و راوێژكارەكان، وەک هەنگاوی یەکەم کارێکی زۆر زۆرباشە” بەڵام داواش دەکات هەنگاوەکانی دواتری چاکسازی هەموو”سێكتەرەكان لە بواری پتڕۆڵ و نەوت و خەرج كردنی داهات و پارەی دەوڵەت و گومورگەكان بگرێتەوە”.
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لەپەڕلەمانی کوردستان، داواش لەلاینە سیاسیەكان دەکات “پشتیوانی لەو چاكسازیە بكەن چونكە ئەمە مەسەلەیەكی شەخسی و حزبی نیە بەڵكو مەسەلەیەكی حكومەتییە، مەسەلەی گشتی هەموو هەرێمی كوردستانە و دەبێت هەموو لایەكمان پشتیوانی لێبكەین بۆ ئەوەی لەم قەیرانە رزگارمان بێت، تا بتوانین بەشێوەیەكی شەفاف ئیدارەی دەوڵەت بكەین، ئەگەر هەموو لایەک هاوکاربین، من گەشبینم بەو چاكسازییەی راگەیەنراوە، چونكە لەم قۆناغەدا چاکسازی پێویستە بکرێت و بارودۆخەکە خراپە، هەروەها كاتەكەش گونجاو و یارمەتیدەرە”.
ئایندن مەعروف دڵنیایی خۆی رادەگەنێت لەوەی کە”حکومەت ویستی چاکسازیی هەیە”بۆیە بەپێویستی دەزانێت کە ئەم هەوڵە”دور بخرێتەوە لەموزایەدەی سیاسی و لایەنە سیاسییەكان دەستێوەردان نەكەن بۆ موزایدەكردن، تا هەنگاوەکان بەشێوەیەكی داددپەروانە بچێتە پێش”