هەڵمەت سەمەد : بەرەو غوربەت دایە گیان

0

هەڵمەت سەمەد : بەرەو غوربەت دایە گیان

نیشتیمانم لە نێوان تۆ و ڕاگردن
وەستاوم
لە لێواری نەهامەتیەکانی دڵی تۆ نازانم هەڵکەم یان بەرو غوربەت
لە لێواری گریان و فرمێسکەکانی دایکم پڕ گومانم
ئاخ… نیشتیمان ئاخ… نیشتیمان
ئازارێکی چەند سەیری و شیرینی
لە باوەشت هەست بە بێ تۆیی دەکەین
لە دوورەوە لە غوربەتی تەنیایی چاومان پڕ گریان و گەڕانەوەیە بۆ باوەشت
دەڕۆم ملی ڕێگایی هات و نەهاتی ئەو غوربەتە دەگەرم
خۆ دەزانم لەوێ نە یادێکی منداڵی من و نە یادگاریەکی من لەوێ نیە
خۆ دەزانم بۆنی گەردنی پڕ گوڵە ڕێخانەی کچانی نیشتیمانی من بۆنی نیە
نە بەهار و نە چەڵە نێرگزێکی بەهاری خاکی من لەوێ لە دایک نابن …
دەڕۆم … دەڕۆم … تولە ڕێگایی بێ نیشتیمان دەگرمە بەر…
هۆ نیشتیمان … هۆ ئەو کیژۆڵەی ساڵانێک بە ئاوای یەک بوون ژیان
لێم ببورن گردنی بێ وەفایم ئازاد کەن
ئاخ .. بێ نیشتیمانی … ئاخ بێ وڵاتی ..
دواین وەسیەتم بۆ تۆ هۆ خاکە بێ نازەکەم
گەر لە ڕێگای ئەو غوربەت مەرگ بە رۆکی کردم
لێم خۆشبە بە گەورەی خۆت
با کۆتایی لە باوەشی پڕ سۆزت
ئارام … ئارام … هێمن … هێمن
دەمەوێت سەر خەوی ماندووی بشکێنم
لەسەر سینەی میهرەبانت
ماڵئاوا نیشتیمان ..
ماڵئاوا دایە گیان ..
ماڵئاوا بابە گیان ..
ماڵئاوا هاوڕێیان ..
ماڵئاوا یارە شیکەڵانەکەم

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com