هونەرمەندی ئەمریکی سلین دیون، بەرهەمی ئەفسانەیی” hello” دەڵێتەوە

0

نوچە.نێت

ئەدیل-ی گۆرانی بێژی بریتانی دوای بەدەست هێنانی سەرکەوتنێکی گەورە، فرۆشی بەرهەمەکەی گەشتە ٧.٤٤ ملیۆن دانە، تانەت بەرهەمی ئەفسانەی “hello” کاری کردە سەر هونەرمەندەکانی تریش کە لە ئاهەنگەکاندا بیڵێنەوە.

هونەرمەندی بریتانی ئەدیل، دوای تۆمارکردنی دوا ئەلبومی بەناوی” ٢٥” ناوبانگێکی زۆری بەدەست هێنا و ئەلبومەکەشی، باشترین فرۆشی هەبوە لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ٢٠١٥ بەتایبەت بەرهەمی “HELLO”.

کۆمپانیای “نيلسن ميوزيك” ئاشکرایدەکات کە : ئەلبومی ٢٥ باشترین فرۆشی هەبوە لە ٢٠١٥، بەرادەیەک کە ژمارەی پێوانەی شکاندوە، فرۆشی گەشتوەتە ٧.٤٤ ملیون نوسخە، بەردەوام داخوازی-یش لەسەرە .

ئەو کۆمپانیایە دەشڵێت” ئەلبومی “٢٥”ی هونەرمەندی بریتانی ئەدیل، باشترین فرۆشی هەبوە لەدوای ئەلبومی”كونفيشينز”ی هونەرمەند “ئار ئاند”.

“نیلسین میوزیک” ئاماژە بەوە دەکات کە: لەدوای ٤ ساڵ، ئەلبومی “٢٥”ی هونەرمەند ئەدیل، یەکەم ئەلبوم بوە، کە بەماوەیەکی کەم ئەوە ژمارە پێوانەییە تۆمار بکات.

 لەلایەکی تر، یەک لەگۆرانیەکانی ئەم ئەلبومە بەناوی “HELLO” لە پێگەی یوتوبی زۆرترین بینەری هەبوە ، جگە لەوەش وای لەزۆرێک هونەرمەندان کردوە ،وەک “سلین دیون”  لە ئاهەنگەکاندا ئەم گۆرانیە بڵێنەوە.

 

 


gulsaran-gawra

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com