سیناتۆرەکانی ئەمریکا پێداگری لە گەمارۆکانی سەر ئێران دەکەنەوە

0

نوچە-هەواڵدەری فەڕەنسە

دوو سیناتۆری ئەمریکا، رۆژی رابردوو لە نامەیەکدا بۆ باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە خوازیاری درێژەدان بە گەمارۆکانی سەری ئێرانن و هۆشداری دەدەن  لە ئەگەری هەڵگرتنی گەمارۆکان، هاندەرەکانی ئێران بۆ جێبەجێ کردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئەم وڵاتە، لە گەڵ گروپی 1+5 کارامەییان نامێنێ.

لە بەشێک لە نامەکەدا هاتووە، لە ئەگەری هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران، ئەم وڵاتە دەستی بە زیاتر لە ١٠٠ میلیارد دۆلار رادەگات، ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوچوونی پێکهاتەی ئەو سزا  وگەمارۆیانەی کە خراوەتە سەر ئێران.

پات تۆمی و تام رەیج، دوو سیناتۆری ئەمریکین کە ئەم داوایان ئاراستەی باراک ئۆباما کردووە، ئەمە لە کاتێکداتە کە هەڵگرتنی گەمارۆکان یەکی لە خاڵەکانی رێکەوتننامەی نێوان ئێران و رۆژئاوایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com