وەزارەتی بەرگری عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگری عێراق لەبارەی سەرجەم بەرەکانی شەڕ لەدژی داعش، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەدات سوپای عێراق توانیویەتی ڕێژەیەکی زۆر لە خاکی عێراق کە لەژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی داعش بووە ڕزگار بکاتەوە.

لەکۆنگرەیەکی فراوانی ڕۆژنامەوانیدا خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری عێراق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند چەند هۆکارێك وای کرد کە سووپای عێراق لەهەموو قۆڵەکانی شەڕی دژ بەداعش سەرکەوتنی بەدەست هێناوەو توانراوە زیاتر لە سێ لەچواری خاکی ژێر دەستی داعش ڕزگار بکرێتەوە.

عوبەیدی هۆکارەکانی گەڕاندەوە بۆ ئەو مەشق و ڕاهێنانە بەردەوامانەی کە ڕۆژانە سووپای عێراق بەسەربازەکانی سووپای عێراقی ئەنجامدەدات و یەکێکی تر لەهۆکارەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە سەربازانی سوپا ورەیەکی بەرزتریان لەچاو ڕابردوو هەیە و تونایان هەیە لەهەر کوێیەك شەڕی داعش هەبێت سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

خالید عوبەیدی لەکۆنگرەکەدا بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند “دوای كۆنترۆڵكردنەوەی زۆربەی ناوچەكان لەژێر دەستی داعش، ئێستا چەكدارانی داعش بەتەواوی لاوازبوون، چونکە چەکدارانی داعش پێشتر 40% ی خاكی عێراقیان بەدەستەوە بووە بەڵام لە ئێستادا كەمتر لە 17%ی خاکی عێراقیان بەدەستەوە ماوە”.

عوبەیدی زیاتر ڕوونی کردەوە و وتی “هێزە ئەمنییەكانی عێراق نزیكەی 65% ی ئەو ناوچانەیان كۆنترۆڵكردوونەتەوە كە پێشتر بەدەست داعشەوە بوون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com