نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، هێرشکرنە سەر باڵوێزخانەی سعودیەی مەحکوم کرد. بێ ئەوەی ئاماژەیەک بە لە سێدارەدانی شێخ نەمر، بکات. هەروەها راگەیێندراوێکدا داوا لە ئێران دەکات، کە پارێزگاری لە ناوەند و کارمەندانی دبلۆماتی وڵاتانی بیانی بکات.
پێشتر غوڵام عەلی خۆشروو، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی ئەم رێکخراوە، سەبارەت بە هێرشکردنە سەر باڵوێزخانە ی ئەم وڵاتە لە شارەکانی تاران و مەشهەد بەداخبوونی خۆی راگەیاندبوو، هاوکات راشیگەیاندبوو کە بە گوێرەی پێویست مامەڵە لە گەڵ هێرشبەراندا لە گەڵ دەکرێ.
دوای ئەم هێرشە، سعودیە رۆژی یەکشەممە پەیوەندی دبلۆماسی خۆی لە گەڵ ئێران داخست. رۆژی دووشەممەش بەحرەین و سودان لە هەنگاوێکی هاوشێوە رایانگەیاند کە پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی خۆیان لە گەڵ ئێران دادەخەن.
لە بەشێکی دیکە بەیانیەکەی ئەنجومەنی ئاسایش هاتووە، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بە توندترین شێوە هێرشەکردنەسەر، باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی سعودیە لە تاران و مەشهەن مەحکوم دەکەن کە بۆتە هۆی گەیاندنی زیانی جیدی بۆ سەر شوێنی دبلۆماسی وکونسوڵی ئەم وڵاتە.
ئەنجومەنی ئاسایش ، هەروەها وێڕای دەبڕینی نیگەرانیی قووڵی خۆی لەم رووداوە، داوا لە بەرپرسانی ئێرانی دەکات، کە ئەملاکی دبلۆماسی و کونسوڵی و کارمەندەکانی بپارێزن و لەم بارەوە پابەند بێ بە یاسا ورێسا نێودەوڵەتیەکان.
هاوکات ئەنجومەنی ئاسایش، داوا لە ئێران و سعودیە دەکات کە رێگەی وتووێژ بگرنە بەر و بۆ کەمکردنەوە ئەڵۆزیەکان لە ناوچەکە هەنگاوی جیدی بنێن.