نوچە-رادیو فردا
موحسین کازمەینی، فەرماندەی سوپای”محمد رسول اللە”ی تاران دەڵێت، هێرش کردنە سەر باڵوێزخانەی سعودیە لە تاران بە تەواوی پلان داڕێژراو وهەڵەیەکی زۆر گەورە بوو.
کازمەینی راشیگەیاندووە کە ئەم هێرش کردنە، کردەوەیەکی ناشرین بووە کە بە هیچ شێوەیەک پاساو هەڵناگرێ.
فەرماندەی سوپای تاران لەهەمان کاتدا جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم هێرشە لە لایەن هێزی ئیماندار و حیزبوڵاهیەوە ئەنجام نەدراوە ونپلانێکی لە پیش داڕێژراو بووە.
فەرماندەی سوپای تاران روونی نەکردۆتەوە کە کام گروپ یان لایەن پلانیان بۆ ئەم هێرشە داڕشتووە.بەڵام دەڵێت، وەک کاردانەوە بەرامبەر بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی سعودیە،عادل جەبیر گوتویەتی کە مەبەستی سعودیە بەرەنگاربوونەی ئێرانە لە ناوچەکە . جەختیش لەوە دەکاتەوە کە سعودیە لەو ئاستەدا نییە کە ببێتە مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر ئێران.
لێدوانەکانی فەرمنادەی سوپای تاران لە کاتێکدایە، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێرانی، بۆ وێنە حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەو کونسوڵخانەی ئەم وڵاتەیان ئیدانە کردووە.