سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كێتی: لەبەرچاو نەگرتنی هەنگاوەکانی کابینەی شەش تەنها له دوژمنه‌كانی كوردستان ده‌وشێته‌وه
نوچەنێت.هەولێر
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، كابینه‌ی شه‌شه‌م به سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح “هه‌نگاوی مێژویی” ناوه، بۆیه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌م نه‌بینێت، هه‌ڵوێسته‌كانی وه‌ك هه‌ڵوێستی ناحه‌زانی كورد وایه”.
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێـتی، له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ نوچەنێت وتی”له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ش كه هه‌یه، كابینه‌ی شه‌شه‌م، كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی مێژوویی ناوه، پێویسته نادیده نه‌گریرێت، وه‌ك یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ندێك داموده‌زگا له هه‌ردوو ئیداره كۆنه‌كه كه یه‌كنخرابوونه‌وه، درووستكردنی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كه ئێستا هی حیزب نیه، سارێژكردنه‌وه‌ی برینه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ، له دوای شه‌ڕ و ململانێی توند، له رووه‌كانی تریش پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی، كه هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كوردستان رۆژ به رۆژ به‌ره‌و ئاوه‌دانی زیاتر ده‌چێت، هه‌ر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، پێشینه‌ی خانووبه‌ره كه له شار‌و شارۆچكه و گونده‌كانی كوردستان دراوه به خه‌ڵك، بودجه به شه‌فاف تر خراوه‌ته‌ڕوو، پرۆژه‌ی تواناسازی لاوان، بۆ گه‌نجان دابین كردنی قه‌رزی بچوك، پرۆژه‌ی تۆڕی چاودێری خێزانی بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه سه‌ركه‌وتن نه‌بن ئه‌ی چی سه‌ركه‌وتنه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه پرۆژه نه‌بن ئه‌ی چی پرۆژه‌یه”.
وتیشی “من پێموایه ده‌كرێت ره‌خنه له حكومه‌ت بگیرێت، واته هێهشتا كه‌موكوڕی هه‌یه و مەجالی ئه‌وه هه‌یه ره‌خنه‌ی لێ‌بگیردرێت، به‌ڵام كه‌سێك ئه‌و هه‌موو هه‌نگاوانه له‌به‌رچاو نه‌گرێت، ئه‌و كه‌سه هه‌ر كه‌سێك بێت، چاوی پێی هه‌ڵنایه و ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ش ته‌نها و ته‌نها له دوژمنه‌كانی گه‌لی كوردستان و ناحه‌زانی به‌ره‌و پێشچوونی گه‌لی كوردستان ده‌وەشێته‌وه”.
