تارا وەیس : تۆ خۆشەویستی منی

0

تارا وەیس : تۆ خۆشەویستی منی

تۆ کتێبی ناو کتێبخانەی قەدیمی شاری دلی منیت
تۆ یەکەم رۆمانی عەشقی هەستی پاراوی منیت
تۆ هەمان شعری دەرونی قەد نەبیستراوی منیت
تۆ لە رۆح ئالاوی ئالایی بەژنی لاولاوی منیت
تۆ هەمان ئەستیرەی گەشاوەیی ئاسمانی منیت
تۆ شەتلە ریحانەی دیراوی باخی ژیانی منیت
تۆ شەمامەی پر لە عەتری والە بێستانی وجودی منیت
تۆ هەمیشە خۆشەویستی قەد نەگۆراوی منیت
تۆ هەمان تەعبیری خەونی سەردەمی لاوی منیت
پێم مەڵێ توخوا خەونو خەیالی تاو تاوی منیت

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com