ئایا هونەرمەندی تورک ،بیرین سات ئەتوانێت میریەم ئوزیرلی بوەستێنێت؟

0

نوچە.نێت

 هونەرمەندی تورک بيرين سات، توانی لە ئێستادا بەرۆڵی ئانستنازیا- ی یونانی، بە دوو زنجیرە، لە زنجیرە درامای مێژویی “السلطانة كوسيم”  فەشەلی جەماوەری لە دڵی تورکەکاندا کۆتایی پێ بهێنیت.

 لە لایەکی تر، بینەری تورک،رەخنە لە روداوەکانی زنجیرە دراماکە و ئەدای هونەرمەند بیرین سات دەگرن لەیەکەم رۆڵیدا لە دراماکەدا.

بەرهەم هێنەری زنجیرە دراماکە تيمور ساوجي، دەڵێت” زنجیرە دراماکە بۆ نیشاندانە نەک وەستاندنی، وتیشی: زنجیرەکە بەردەوام دەبێت هەتا کۆتای کە دەکاتە ٤٠ زنجیرە،لەکاتێکدا بەشی یەکەمی زنجیرەکە بە زۆربەی ووڵاتە بیانیەکان فرۆشراوە ناکرێ بوەستێنریت، وە بەم نزیکانە لەسەر شاشەی OSN-یش نیشان دەدرێت”.

زۆرێک لەبینەری دراماکە رەخنە لە بیرین سات دەگرن ئاماژە بەوە دەکەن کە ” ئەو گەنجەی بەناوی”ئیکین كوتش” کە رۆڵی سوڵطان ئەحمەد دەبینێ، بە ٨ ساڵ لە بیرین سات بچوکترە گونجاو نیە بۆ ئەوە رۆڵ بینینە، دەبێت هەردوک واز لە رۆڵی خۆیان بێنن، تەئکیدیش لەوە دەکەنەوە کە مەودای ئەدای بیرین سات باش نیە لە زنجیرەکەدا”.

سەرچاوە عەربیەکان-یش ئەوە ئاشکرا دەکەن کە”مەرجی سەرەکی بیرین سات بۆ ئەدای یەک زنجیرە  لە رۆڵی” السلطانة كوسيم” وەرگرتنی ٩٠ هەزار لیرەی تورکی-یە،کە بەبەرامبەر بە٦٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی-یە، کە ئەوەش پارەیەکی خەیاڵیە بۆ تەنیا زنجیرەیەک.

بەڵام پرسیار دەکرێ ئایا بیرین سات، هەمان سەرکەوتنی جەماوەری بە دەست دەهێنێت ،هەر وەک ئەو هونەرمەندانەی “میریەم ئوزیرلی” رۆڵیان بینی لە زنجیرە درامای “حريم السلطان”؟.
1451486264_3-
1451486264_2
1451486264_1-_0

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com