سعودیە لە ئەنجومەنی ئاسایش، سکاڵا لە دژی ئێران تۆماردەکات

0

نوچە-رادیو فردا

لە کاتێکدا سعودیە رایگەیاندووە کە بە هۆی هێرشکرانە سەر باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران و کۆنسولگەریەکەی لە مەشهەد،لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵای لە دژی ئێران تۆمار کردووە،وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت:کۆماری ئیسلامی پابەندی یاسا و رێسا نیودەوڵەتیەکان بووە  وبەم پێیەش جووڵاوەتەوە.

عادل جەبیر،وەزیری دەرەوەی سعودیە رۆژی رابردوو رایگەیاندبوو، کە ریاز لە ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی ئێران سکاڵای تۆمار کردووە.

جەبیر هۆی سکاڵاکەی ریاز، بۆ هێرش کردندە سە باڵوێزخانە  و کونسوڵخانەی ئەم وڵاتە لە ئێران، دەگەڕێنێتەوە.

ئوسامە نقالی،بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، لە دانیشتنێکی رۆژنامەوانی لە پەیوەندی لە گەڵ رووداوەکانی دوو رۆژی رابردوو،ئێرانی بەوەتاوانبار کردووە کە لە پاراستنی باڵوێزخانەو کونسوڵخانەی سعودیە کەم تەرخەم بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com