تایمز:لە سێدارەدانی شێخ نەمر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئاڵۆز کردووە

0

نوچە-شفقنا

رۆژنامەی ئەمریکایی تایمز، لە هەواڵێکدا وێڕای ئاماژەدان بە لەسێدارەدانی شێخ نەمر لە لایەن سعودیەوە، دەنووسێت: لە سێدارەدانی شێخ نەمر بۆتە هۆی هەڵگیرسانی هەرچی زیاتری ئاگری ناکۆکی و ئاڵۆزیەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

تایمز لەم بارەوە ئاماژە بە کاردانەوەو و تووڕەیی شیعەکان لە ناوچەکە دەدات، لە پاکستانەوە تا بەحرێن.

تایمز لە درێژەدا تیشک دەخاتە سەر هۆشدارولێدوانەکەی رۆژی یەکشەممەی عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران کە رایگەیاندبوو ئالی سعود چاوەڕیی تۆڵەی سەخت بکاتەوە.

لە بەرامبەردا ریاز ئێرانی بە پشتیوانی کردن لە تیرۆریزم تاوانبار کردووە.ئەم مشتومڕ و هەڕەشانەی بەرامبەر بە یەکی ئێران  وسعودیە، بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا  ویەکیێتی ئەوروپا بێنە سەر خەت و داوا لەم دوو وڵاتە بکەن کە هەوڵ بدەن دۆخەکە ئارام بکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com