نوچە-افاق نیوز
وەزارەتی دەرەوەی روسیا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە گرژی وئاڵۆزی نێوان ئێران و سعودیە، ئامادەیی خۆی رادەگەیێنێ بۆ نێوانگیری کردن.
هەواڵدەری ئینتەرفەکس، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی روسیە نووسیویەتی: مۆسکۆ ئامادەیی ئەوەی هەیە تا ئەگەر پێویست بکات بۆ چارەسەری کێشە و ناکۆکیەکانی نیوان تاران و ریاز، بکەوێتە ئاراوە.
سەرچاوەکەش ئەوەشی خستۆتە روو کە هیوادارن ئەم رووداوە،نەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە رەوتی دانیشتنەکانی ڤییەنا بۆ ئاشتیی لە سوریا.
شەوی رابردوو، سعودیە لە کاردانەوە بەرامبەر بەپشتگوێخستنی ئێران لە پاراستنی ناوەندە دبلۆماسیەکانی خۆی لەم وڵاتە، پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی خۆی لە گەڵ تاران داخست.