نوچە-خبر انلاین
نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەڵێت: لەسێدارەدانی شێخ نەمر رووخانی دەسەڵاتی سعودیەکانی بەدوادادێ، هەر وەک جۆن لە سێدارەدانی شەهید سەدر چارەنووسی دەسەڵاتی سەدامی یەکلا کردەوە.
بە گوێرەی رۆیتەرز، مالیکی لە راگەیاندنێکدا وێڕای مەحکومکردنی سعودیە دەڵێت: ئێمە ئەم کرەوە تیرۆریستیە و تایفەگەرییە نەفرەت لێکراوە ئیدانە دەکەین و رایدەگەیێنین، ئەم تاوانە دەبیتە هۆی ئەوەی کە سعودیە دوچاری چارەنووسی سەدام حسێن ببێتەوە.
مالیکی لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا گوتویەتی: ئەم کردەوەی سعودیە لە کاروکردەوەی تیرۆریستانەی داعش دەچێت و سعودیە بە دوای بەرژەوەندی تایبەتی خۆیەتی.
بە پێی ئەم راپۆرتەی رۆیتەرز ،هەمام حمودی پەرلەمانتار و ئەندامی حیزبی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لەم بارەوە رایگەیاندووە، لە سێدارەدانی شێخ نەمر لە لایەن سعودیەوە بە ئاراستەی بەرژەوەندیەکانی داعشە.