دووانەیەک نێوانیان ساڵێکە

0

نوچەنێت

دووانەیەک لە سان دیگۆى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە دوو کاتى جیاوازدا لە دایکبوون، هەر یەکەیان لەسەر ناسنامەکەیان بەرواری ساڵێکى جیاواز نوسرا. وتەبێژى نەخۆشخانەکە جێنیڤەر دەیلارد رایگەیاندووە، ماریبڵ ڤالینکاى تەمەن ٢٢ ساڵ کاتژمێر ١١:٥٩ خولەکى شەوى ٣١ ى کانونى یەکەمى ٢٠١٥ جەیلینى کچى لەدایک دەبێت تەنها یەک خولەک پێش ساڵى تازە، دواى تەنها دوو خولەک لویسى کوڕیشى لەدایک دەبێت واتە لە ساڵى ٢٠١٦ دا بە تەنها یەک خولەک. ئەم ڕێکەوتە دەگمەنە لە سەنتەرى پزیشکى زیۆن روویداوە، وتەبێژى نەخۆشخانەکە جێنیڤەر دەیلارد دەڵێت، جەیلین کێشى ٢ کیلۆگرام و ٢٤ گرام بووە، لە کاتێکدا لویس کێشى ٢ کیلۆگرام و نیو بووە. دایکیشیان گوتویەتی، ئەمە خێرێکى گەورەیە کە هەر دووکیانم بە تەندروستى بووە و کچ و کوڕێکم هەیە کە لەم ساڵە تازەیەدا دەبێت گرنگیان پێبدەم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com