نوچەنێت
سعودیە و بەحرێن و سوودان، وەک وەڵامدانەوە بەرامبەر سوتاندنی باڵوێزخانەی سعودیە لە ئێران و هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئێرانی، بەرامەر بە سعودیە.باڵوێزخانەی ئێرانیان لە وڵاتەکانیان داخست.
دوای ئەوەی سعودیە بڕیاری لە سێدارەدانی شێخ ئەلنەمر، زانای شێعەی لە سعودیە، بە تۆمەتی تیررۆر و ئاژاوە دروستکردن جێبەجێکرد، ئێران و مەرجەعە باڵاکانی شیعە وەک کاردانەوە بەرامبەر ئەو کارە، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان لە سعودیە کردو باڵویزخانەی سعودیەیان لە تاران سوتاند.
لە بەرامبەردا، سعودیە بالوێزخانەی ئێرانی لەسعودیە داخست.
لە دەرێژەی وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران ئەمڕۆ، حکومەتی بەحرێن سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند و، 48 کاژێر مۆڵەتی بۆ باڵیۆز و دیپلۆماتکارانی ئێران دیاریكرد تاوەکو خاکی مەنامەی پایتەخت بەجێبێڵن.
هاوکات وڵاتی سوودانیش كاردانەوەی بەرامبەر ئێران نیشاندا و ماوەی 48 كاتژمێری بۆ باڵیۆز و دیپلۆماتكارانی ئێران دیاریكرد، تا خەرتووم جێبهێڵن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیمارات بڕیاریدا پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی لەگەڵ ئێران کەمبکاتەوە.
سەرۆکایەتی حکومەتی سودان رایگەیاندووە: ئەوە وەک کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە دەستوەردانی ئێران، لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکە.