وڵاتێکی تر بڕیاریدا سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت

0

نوچەنێت

لەدوای تێكچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودییە، ئەمڕۆ بەحرێنیش هاتە سەر خەت و بڕیاریدا سەرجەم پەیوەندییە دێپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی لەسێدارەدانی مەرجەعێکی شیعەمەزهەب لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودییەوە هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی سعودییە لە تاران و باڵوێزخانەی سعودییە بە تەاوی سوتێنرا، لە بەرامبەردا دەسەڵاتدارانی سعودییە بڕیاریاندا بەپچڕانی پەیوەندییە دێپلۆماسییەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ماوەی ٤٨ کاتژمێریان دانا بۆئەوەی هەرچی زووە کارمەندانی کۆنسوڵگەری ئێران سعودییە بەجێ بهێڵن.

ئەمڕۆش لەنوێترین کاردانەوەی نێودەوڵەتیدا بەحرێن بڕیاریدا سەرجەم پەیوەندییە دێپلۆماسییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بپچڕێنێت و ماوەی ٤٨ کاتژمێری بۆ کارمەندان و دێپلۆماتکارانی ئەو وڵاتە داناوە هەرچی زووە وڵاتی بەحرێن بەجێ بهێڵن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com