ئەمریکا خوازیاری وتووێژی راستەوخۆی سعودیە و ئێرانە

0

 

نوچە-خبر انلاین

هەواڵدەریی رۆیتەرز ئەمڕۆ رایگەیاند: واشنتۆن وەک کاررادنەوەی بەرامبەر بە بڕیاری سعودیە بۆ داخستنی پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی لە گەڵ ئێران،خوازیاری کردنەوەی دەرگای وتووێژ و دبلۆماسیە لە نیوان تاران و ریاز.

رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی دەوڵەتی ئۆباماوە رایگەیاندووە: سعودیە بڕیاری داخستنی پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی خۆی لە گەڵ تاران داوە،ئاگادارین.

ئەم بەرپرسە دەشڵێت:پێمانوایە پەیوەندی دبلۆماسی و وتو وێژی راستەوخۆی نێوان دوو وڵات بۆ چارەسەری ناکۆکی و کێشەکانی نیوانیان پێویستە. لەم پێناوەشدا  داوا لە هەموو سەرکردەی وڵاتانی ناوچەکەدەکەین کە هەنگاوی ئەرێنی بۆ ئەم مەبەستە بنێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com