سەردانەکەی بارزانی بۆ کەرکوک دژایەتی بەرەی تورکمانی گۆڕی بۆ دۆستایەتی کورد
نوچەنێت
زانیار داقوقی .سبه‌ی
هه‌رچه‌نده به‌ره‌ی توركمانی داواده‌كات نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌ردانی شاری كه‌ركوك بكات، به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌كه ده‌ڵێت: “چیتر دژایه‌تی كورد ناكه‌ین”.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد، توركمانه‌كانی ئه‌و شاره داوا ده‌كه‌ن نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی شاره‌كه بكات، به‌ڵام رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌وه بۆ دژایه‌تی كورد نیه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانه.
عه‌لی هاشم موختار ئۆغڵو، جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌كه‌ركوك، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: وه‌ك به‌ره‌ی توركمانی به‌ره‌سمی داوامان له نوری مالیكی كرد سه‌ردانی كه‌ركوك بكات.
وتیشی: “دژی مه‌سعود بارزانی داوامان له مالیكی نه‌كردوه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه زۆر كێشه و گرفتمان له‌شاری كه‌ركوكدا هه‌یه و ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران چاره‌سه‌ری بكات.
ناوبراو، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌باره‌ی كێشه‌كانیانه‌وه گفتوگۆی جدیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كردوه و ئه‌ویش “به‌ڵێنی به توركمان داوه سه‌رجه‌م كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات”.
ئۆغڵو، ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه كه توركمان داوایان له بارزانی كرد پشتگیری‌یان لێ بكات و مافه زه‌وتكراوه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
وتیشی: “به‌ره‌ی توركمانی به‌ڵێنی به بارزانیش داوه ببنه هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه له عێراق و چیتر دژایه‌تی كورد ناكه‌ین و له هه‌ڵویسته‌كانی پێشتریش دژ به كورد په‌شیمانین “.
ئەم هەواڵە لەماڵپەڕی سبەی وەرگیراوە
نوچەنێت تەنها مانشێتەکەی گۆڕیوە
