سعودیە پەیوەندی دبلۆماسی خۆی لە گەڵ ئێران داخست

0

نوچەنێت

سعودیە رایگەیاند: پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی خۆی لە گەڵ ئێران دادەخات. جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش وەک کاردانەوەرایگەیاندووە، کە سعودیە ناتوانێت بەم هەنگاوەی لەسێدارەدانی شێخ نەمر پەردەپۆش بکات.

داخستی پەیوەندیە دبۆماسیەکانی سعودیە لە گەڵ تاران، دوای ئەوە هات کە لە تاران باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە لایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە سووتێندرا، لە مەشهەد هێرشکرایە سەر کۆنسوڵخانەی ئەم  وڵاتە.

عادل جەبیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە لەدواکاتەکانی رۆژی یەکشەممە، سێی دیسەمبەر ئاشکرایکرد، داوایان لە دیپلۆماتکارانی ئێرانی کردووە، کە مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێریان بۆ جێهێشتنی ئەم وڵاتە دراوەتێ.

جەبیر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەوەشی راگەیاند، کە مێژووی ئێران پڕە لە دوژمنایەتی کردن و دەستوەردانی تێکدەرانە لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی.

جەبیر لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی بۆ رۆژنامەوانان ئێران، بەوە تاوانبار دەکات کە لە ناوچەکە چەک بە سەر گروپە تیرۆریستیەکان دابەش دەکات و شانە تیرۆریستیەکانی لە ناوچەکە جێگیر کردووە.

جەبیر هەروەها هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت: رێگە نادەین ئێران ئەمن و ئاسایشی سعودیە بخاتە مەترسییەوە.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی “العربیە”ی سعودیە، لە یەکەم کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، وێنەکانی وەفدی دیپلۆماتکارانی سعودیەی پیشان داوە کە لە تارانەوە گەڕاونەتەوە دوبەی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com