نوچەنێت
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، پێش نیوەرۆ رۆژی سێشەممە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لە سێدارەدانی شێخ نەمر لە لایەن سعودیەوە گوتویەتی: بێگومان دەستی تۆڵەی ئیلاهی بەرۆکی دەسەڵاتدارانی سعودیە دەگرێ.
دوابەدوای هەرەشەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە سعودیە، ئەمە وەک یەکەمین دژکردەوەی عەلی خامنە دێتە ئەژمار.
پێشتر سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە بەیانیکدا رایگەیاندبوو کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، بە توندی تۆڵەی شێخ نەمر لە سعودیە دەکاتەوە.
بەرپرسانی سعودی بەرامبەر بەم لێدوان و هەڕەشانەی بەرپرسانی ئێران و دام و دەزگا فەرمی و نافەرمیەکانی ئەم وڵاتە هۆشداری دەدەن و ئێران بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی سعودیە تاوانبار دەکەن.
خامنەیی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەلێت: دەبی جیهان بەرامبەر بە لە سێدارەدانی شێخ نەمر هەست بە بەرپرسایەتی بکات و هاوکات سەبارەت بە رووداوەکانی یەمەن و بەحرەین هۆشداری دەدات.