نوچە.نێت
گۆرانیبێژی ئەمریکی “لانا ديل راي” ئەو هونەرمەندەی ماوەیەکە بەردەوام لە ترس و دلە راوکێدا دەژی ،ئەوەش لەدوای هەرەشەلێکردنی لەلایەن دووکچی روسیەوە کە سەرسام بون بە لانا.
لانا-گۆرانی بێژ ئاشکڕای دەکات کە: لەلایەن دوو كچی روسیەوە” ناتاليا كرينيتسينا ولوليا فلاديميروفنا بوزدينا” کە وێرای ئەوەی سەرسامنبە لانا، هەرەشەی کوشتنی لێ دەکرێت لە رێی چەند نامەیەکەوە.
لانا ئاماژەی بەوە کرد : کە پولیسی ئاگادار کردوەتەوە،شکاتی دژی هەردوو کچە روسیە”ناتاليا كرينيتسينا ولوليا فلاديميروفنا بوزدينا” کردوە.
لانا ئەوەیشی خسەتە روو کە: ئەم دوو کچە روسە، روبە روو هاواریان کردوە بەسەریا وهەرەشەی کوشتنیان لێکردوە. لانا وتیشی : جگە لەنامەی sms ئەوان چەند نامەیەکیان بە پۆستی بەریددا، ناردوە کە هەرەشەیان لێکردوم بمکوژن.
ئەو هونەرمەندە گۆرانی بێژە دەڵێت” ئەو هەرەشانە بەرادەیەک کاریگەریان لەسەر دروست کردوم کە ناچارم بیر لە گواستنەوەی ماڵەکەم بکەمەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دەشڵیت” بەفەرمانی دادوەر ئە دووکچە بۆیان نیە نزیک بە ماڵەکەی من ببنەوە،بەڵام من بۆ پاراستنی گیان خۆم دوو پاسەوانی تایبەت لەلوس ئەنجلوس-م گرتوە شەو رۆژ ئاگاداریم بکەن .