لوقمان غەریب لەبازاڕی کۆنەفرۆشانەوە لەگرفتە کۆمەڵایەتییەکان ئەدوێ

0

نوچە.نێت

ناوەندی گاڤ بۆ بەرهەمهێنانی کاری تەلەفزیۆنی و سینەمایی کوردی، کار بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی کوردی دەکات بەناونیشیانی بازاڕی کۆنەفرۆشان، فیلمەکە لەسەر لایەنە نێگەتیڤەکۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردی ئەدوێ و تیشک دەخاتەسەر ئەو قوربانی و کێشە جۆربەجۆرانەی لەپرسە کۆمەڵایەتیەکانەوە سەرهەڵدەدەن.

دەرهێنەری ناسراوی کورد لوقمان غەریب كەكاری سیناریۆو دەرهێنانی بۆ ئەو فیلمە كردووە، دەڵێت”ناوەندی GAV بۆ بەرهەمهێنانی كاری تەلەفزیۆنی و سینەمایی كوردی دوای کۆبونەوەی ئامادەكاری بۆ بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە کە تیایدا بەشداربووانی بەرهەمە گفتوگۆیەكی تایبەتیان لەسەركات و چۆنیەتی بەرهەمهێنانی فلیمی ( بازاری كۆنەفرۆشان ) كرد، دەستکرا بەوێنەگرتنی فیلمەکە، ئێستا وێنەگرتن تەواو بووە و لەقۆناغی مونتاژدایە”.

غەریب هونەرمەندانی بەشداربوونی فیلمەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت”ئەو فیلمە لەنواندنی هەریەك لە هونەرمەندان ( عەلی كەریم و عەبدول حەمە جوان و مەریوان برایم و شۆرش قادرو نیاز شەریف و شادی جەزاو ئەڤین عوسمان و بەهادین هەڵەبجەیی و شایی عوسمان و سازگار فوادو  زاهیر عەلی و كەمال چالاك و  بژار تەها خەلیل و شێروان عیزەت و تەها داراغاو زرنگ مەریوان و ئەكرەم حەمە گوڵ و نەوزاد ئەحمەدو شەماڵ فەرەجەو چەند ئەكتەرێكی تر بەشدارن تێیدا ، كاری كامێرای ژینۆ عومەر كردوویەتی و كاری دەنگ هەڵگر نەبەز حەمە شوكر ئەنجامی داوەو یاریدەدەری دەرهێنەر مەریوان برایم”ە.

بەگوتەی لوقمان غەریب، چیرۆكی ئەو فیلمە”باس لەهەندێ ئاكارو بیركردنەوەی خراپی كۆمەڵایەتی دەكات كەدواجار قوربانی و كەسەری جۆراوجۆری لێدەكەوێتەوە لەبابەتی پیاو سالاری و پەروەردەی خراپ و لێكدانەوەی نادروست ، تەماع و بێ مورالی و خۆدپەرستی كۆمەڵی ئاكاری خراپی تری كۆمەڵایەتی ئەم فیلمەن بەدوو هێڵی هاوتەریبی تراژیدی و كۆمێدی رووداوەكانی بەرجەستە دەبن ، تێیدا دو هێڵ لەدوو توێی رووداوەكاندا ئاوێتە دەبن”.

 

12463497_503908759769966_2099679446_n
12463857_503908719769970_908866882_n
fd

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com