نوچەنێت
ئەو داهێنانەی كە ئەم چەند مانگەی دوایی كۆمپانیایەكی چینی خستیە بازشڕەكانەوە، كڕیارێكی زۆری لە جیهاندا و بە تایبەت وڵاتە عەرەبیەكاندا پەیدا كرد.
ژنی دەستكردی چینی كە لە ماوەی چەند مانگێكە دروستكراوە . دەتوانێت هەر كارێك بۆ كریارەكانی ئەنجام بدات بە وتەی داهێنەرەكانی ئەم رۆبۆتە جیاوازییەكی زۆری لە گەڵ رۆبۆتەكانی دیكەدا هەیە بە شێوەیەك كە زیاتر لە 99% لە ژنی راستی دەچێت، كرداری سێكسیش ئەنجام دەدات.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای تروكمپانیونی چینی، كە داهێنەری ئەم رۆبۆتەیە رایگەیاندووە، ئامانجمان یارمەتیدانی كۆمەڵگای مرۆڤایەتییە، بەتایبەت بۆ گەنجانی ئەو وڵاتانەیە كە تێدا هەڵسوكەوتیان تێدا سنووردار كراوە. هەروەها بۆ وڵاتانەیە كە دانیشتوانیان زۆرە وەك چین و هیندستان.
ئەو بۆكەڵانە بە هەموو شێواز و رەنگ و قەبارەیەك دروستكراوە، كە بە نرخی 7000 دۆلاری ئەمریكی كرین و فرۆشتنی پێوەدەكرێت.
كڕیاری ئەو رۆبۆتانە لە وڵاتە عەرەبیەكان بە لێشاو زیادی كردووە و بووەتە جێی سەرسوڕمانی خەڵك، هەر چەند لەو وڵاتانە قەدەغەكراوە، بەڵام بە شێوەیەكی قاچاخ دەگوازرێنەوە بۆ ئەو وڵاتانە كە خواستی زۆری لە سەرە.
مامەڵەی بوكەڵە چینییەكان، بەپێی تایبەتمەندییەو تا، تایبەتمەندی زیاد بكات خواست و نرخی بەرزتر دەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەر ئەو بوكەڵانە خراونەروو، پێكهاتەی سەرەكی لە دروستكردنیان ئەو سلیكۆنە تایبەتەیە، كە بۆ گەورەكردنی سینگی ئافرەتان بە كار دەهێنرێت.
زۆرترین كڕیاری بوكەڵەی چینی عەرەبن
0
Share.
