نوچە-بی بی سی
ئەمریکا سەبارەت بە کاریگەری ودەرهاویشتەکانی لە سێدارەدانی شێخ نەمر نیگەرانی خۆی دەردەبڕێ ودەڵێت: دەبێتە هۆی بارگرژی وناکۆکی زیاتری فی ئایینی و مەزهەبی لە ناوچەکە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لە سێدارەدانی شێخ نەمر، لە تاران هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی سعودیە و هەڕەشە و کاردانەوەی توندی سوپای پاسداران و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەدوادا هات.
لە دژکردەوە بە لە سێدارەدرانی شێخ نەمر، کەسایەتی ئایینی لە لایەن سعودیەوە، جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەویە ئەمریکا دەڵێت: ئێمە بەردەوام سەبارەت بە رەوتی قەزایی لە سعودیە نیگەرانی خۆمان دەربڕیوە و لە گەڵ بەرپرسانی سعودیە، ئەم بابەتەمان خستۆتە بەرباس.
جۆن کێربی لەم پەیوەندیەدا داوا لە سعودیە دەکات، کە رێز بۆ مافی مرۆڤ لەم وڵاتە دابنێ ودەشڵێت: ئەمانەوێ دڵنیا بین کە رەوتی دادگایی کردن و قەزایی ئەم وڵاتەدا ئینساف و شەفافییەتی لە گەڵ بێ.
کێربی ئەوەش دەخاتە روو کە لە هەلومەرجێکدا کە دەبێ هەموو لایەک هەوڵ بۆ کەم کردەوەی ناکۆکی و ئاڵۆزیەکان بدەن ،لە سێدارەدرانی شێخ نەمر پەرە بە ئاڵۆزی و ناکۆکی ئایینی و مەزهەبی دەدات لە ناوچەکە.