نوچە-دیپلماسی ایرانی
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، تورکیا وئیسرائیل پێویستیان بە یەکترە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی حوریەت، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی لە ریازودوای دیداری لە گەڵ سەلمان بنعەبدولعەزیز، پاشای سعودیە سەبارەت بەو هاوپەیمانیە سەربازیەی کە ناوەڕاستی مانگی سێبتەمبەری ٢٠١٥ راگەیێنرا، گوتویەتی، کە ئەم هاوپەیمانییە تایبەت نییە بە گروپێکی دیاریکراو وهەر جۆرە ئیدیعایەک لەم بارەو ەرەددەکاتەوە.
ئەردۆغان، وێڕای ئاماژەدان بە وەی کە ژمارەی وڵاتانی ئەندام لەم هاوپەیمانێتیە زیاتر دەبێ، دەشڵێت:بە دووری دەزانین کە لەم هاوپەیمانیە ئیسلامیە کە لە ئێستادا ٣٧ ئەندامی هەیە، جیاوازی فیرقەیی تێدا هەبێ.هەروەک چۆن رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کە سوننە و شیعەی تێدا ئەندامن، لەم هاوپەیمانیش بە هەمان شێوەیە.
ئەردۆغان دەشڵێت: ئەم هاوپەیمانیە لایەنی ئەمنی،هەواڵگری و سەربازی هەیەو بەرەورووی هەرجۆرە هەوڵێک دەبیتەوە کەیەکگرتوویی و بنەما ئایینیەکانی ئیسلام بخاتە مەترسیەوە.
سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەم دواییانە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەڤیڤ رایگەیاندووە: ئیسرائیل لە ناوچەکە پێویستی بە تورکیا هەیە. ئەردۆغان هاوکات دان بەوەدا دەنێت، کە تورکیاش پێویستی بە ئیسرائیل هەیە و واقعی ناوچەکە بەم شێوەیە. جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر ئیسرائیل نیازپاکی خۆی بنوێنێ، درێژە بە وتووێژەکانمان دەدەین.
ئەردۆغان: پێویستمان بە ئیسرائیلە
0
Share.