نوچەنێت
په‌رله‌مانتارێكی عیراق، نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عیراقی بڵاوكرده‌وه كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2015ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی نەینەوا، دەرکردووە.
تاڵب معماری، په‌رله‌مانتاری عیراق له‌سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا، نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی كه له به‌رواری 27 ی كانونی یه‌كه‌می 2015 ده‌رچووه و ئیمزای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی به‌سه‌ره‌وه‌یه، بڵاوكرده‌وه كه ره‌زامه‌ندی نیشان دراوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ی گشتی پارێزگای نەینەوا.
له‌نووسراوه‌كه‌دا، هاتووە، وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی نیشان داوه له‌سه‌ر حه‌واڵه‌كردنی نزیكه‌ی 32 ملیار دینار بۆ بانكی رافیده‌ین، لقی ساحه نه‌سر به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی مووچه‌ی ئه‌م دوو مانگه.
شاری موسڵ، كه ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وایه له ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردووه‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراوه و حكومه‌ت هیچ كۆنترۆڵێكی ئه‌و شاره‌ی له‌ده‌ست نه‌ماوه، زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بوون، ئه‌و مامۆستایانه‌ش له شاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پرۆگرامی داعش وانه به قوتابیان ده‌ڵێنه‌وه.