نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەک کاردانەوە بەرامبەر لە سێدارەدانی کەسیاتی شیعە شێخ ئەلنەمر، دەیان خۆپیشاندەر چوونە سەر باڵوێزخانی سعودیە لەتاران و ئاگریان تێبەردا.
دوێنێ٢\١\٢٠١٦ سعودیە. یەمامێکی شیعە و چەند کەسێکی تری بە تاوانی تیرۆر لە سێدارەدا.بەرامبەر بەوە ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە سعودیە کرد.
درێژەی ئەو کاردانەوانە. ئەمڕۆ یەکشەممە ٣\١\٢٠١٦ دەیان خۆپیشاندر چونە سەر باڵوێزخانەی سعودیە لەتاران و ئاڵای سعودیه‌شیان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه داگرت و سوتاندیان.
ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ناوی نه‌هێناون، بڵاویكرده‌وه، له‌ئێستدا پۆلیس له‌هه‌وڵی ده‌ركردنی خۆپیشانده‌رانە، له‌باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه.
شه‌وی رابردووش چه‌ندین خۆپیشانده‌ری تر، له‌شاری مه‌شهه‌د، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كونسوڵگه‌ری سعودیه‌و به‌شێكیان سوتاند. ه ئاڵای ئه‌و وڵاته‌یان داگرت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ناڕه‌زایی ته‌واوه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌دژی سه‌رجه‌م لێدوانه‌كانی تارانی پاش له‌سێداره‌دانی نه‌مرو 46 كه‌سی تر كه چه‌ند كه‌سێكیان شیعه بوون، ده‌ربڕی و له‌سێداره‌دانه‌كانیشی به شه‌رعی ناوبرد.
نه‌مر ئه‌لنه‌مر دیارترین كه‌سایه‌تیی شیعه‌ی سعودیه بوو و به وتاره ئاگرینه‌كانی له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌و بنه‌ماڵه‌ی سعود، به‌ناوبانگ بوو. دوێنێ پاش نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌ده‌ستگیركردن، له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌سی تردا به‌چه‌ند تۆمه‌تێك كه دیارترینیان تیرۆر بوو، لە سێدارەدرا.