سوپای پاسداران: تۆڵەی شێخ نەمر دەکەینەوە

0

نوچە-دیگربان

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە بۆنەی لە سێدارەدانی شێخ نەمر باقر ئەلنەمر، راگیاندراوێکی دەرکردووە، سەرکردەی شیعەکانی سعودیە، تۆڵەیەکی سەخت لەم وڵاتە دەکاتەوە.

سوپای لە راگەێنراوەکەی خۆیدا لە سێدارەدانی شێخ نەمر، بە نیشانەی رەفتاری داعش ئاسا و لەناوچوونی رژێمی سعودیە وەسف دەکات و دەڵێت: بەڕێووەبردنی حوکمی لە سێداردانی شێخ ئەلنەمر پیلانێکی سەهیۆنیە بۆ پەرەپێدان بە فیرقەگەرای لە نیوان ئۆمەتی ئیسلامی.

لەم راگەێنراوەدا هاتووە”رژێمی نەفرەتکراوی سعودی، دەبێ تاوانی ئەم کردەوە شەرمنانەی خۆی بدات و لە داهاتوویکی نە زۆر دوور، تۆڵەیەکی سەختی ئەم ئەم تاوانەی سعودیە دەکرێتەوە”.

سوپا رایگەیاندووە: لە سێدارەدانی شێک نەمر،رووخان و لەبەریەک هەڵوەشانەوەی کۆڵەکەکانی ئەم رژێمە تیرۆریست پەروەرو  ودژەئیسلامیەی بە دوادادێت.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، ئەمڕۆ رایگەیاند کەشێخ ئەلنەمر،زانای ئایینی شیعە و کەسی دیکەی بە تاوانی تیرۆر، لە سێدارە داوە.

لە سێدارەدانی شێک نەمر، کاردانەوەی توندی بەرپرسانی ئێرانی بە داوەوە بووە  ورایانگەیاندووە کە ئەم کردەوەی سعودیە بێ وڵام ناهێڵنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com