نوچە-دەنگی ئەمریکا
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە دەڵێت:ئەمڕۆ شەممە، شێخ ئەلنەمر، زانای ئایینی شیعەو دەیان کەسی دیکە بە تاوانی تیرۆر، لە سێدارە دراون.
بە پێی راگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە،٤٧ کەس بە تاوانی چالاکی تیرۆریستی لە ١٢ ناوچەی ئەم وڵاتە،بۆ وێنە ریاز،مەککە،مەزینە وعەسیرلە سێدارە دراون.
شێخ ئەلنەمر، سێ ساڵ پێش ئێستا لە لایەن دەوڵەتی سعودیەوە دەستگیر کرا و دواتر حوکمی ئیعدامی بۆ دەرچوو.
بەرپرسانی ئێرانی، هەر لە سەرەتاوە نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەدەستگیر کردنی ناوبراو پیشان دەربڕی.
لە کاردانەوە بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی لە سێدارەدرانی شێخ نەمر ئەلنەمر،وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی لە سێداردرانی نەمر ئەلنەمر،ئەم کردەوەی سعودیەی بە “نابەرپرسیارەتی” وەسف کردووە.
حسێن جابری ئەنساری،هەروەها ریازی بە پشتیوانی کردن لە تیرۆریستان تاوانبار کردووە و گوتویەتی:ئاشکرایە کە ئەنجامدەرانی ئەم کردەویە لێی بەرپرسیارن و دەوڵەتی سعودیە دەبێ بەرامبەر بەم کردەوەیە وڵامدەر بێ.
بە گوێرەیهەواڵدەریی ئیرنا،حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان،جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای بانگهێشت کردنی احمد المولی،نارەزایەتی تارانیسەبارەت بە لە سێدارەدرانی شێخ ئەلنەمر راگەیاندووە.