نوچە-دیپلماسی ایرانی
سەرکردەی رەوتی سەدر، نوری مالکی بە کوشتەی دەسەڵات ناودەبات ودەڵێت: مالکیکی یەک لە سەر سیێ عێراقی بە تیرۆریستان فرۆشت وئیتر بۆی نییە دەست لەکاروباری بەرهەڵستکاران ورەوتی بەرهەڵستبوونەوەی ئەم وڵاتەبدات.
بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی سۆمەریە، موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر لە عێراق، سەبارەت بە سەردانی نوری مالکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عیراق بۆ یەکێ لە بنکە سەربازیەکانی حەشدی شەعبی وبەشداری کردنی لە خۆپیشاندانێکی ئەم هێزە رایگەیاندووە: نوری مالکی، نەخۆشی خۆشویستنی دەسەڵاتی هەیە بەڵام بە مخابن عێراقیەکان ئەم هەڵە دووبارە دەکەنەوە.
سەدر لە درێژەدا دەڵێت: مالیکی دوای ئەوەی کە یەک لە سەر سێ خاکی عێراقی تەسلیمی تیرۆریستان کرد، ئیتر بۆی نییە دەست لە کاروباری ئەم وەردات.
لە لایەکی دیکەوە، موقتەدا سەدر وعەمار حەکیم، سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق، لە میانەی سەردانێکی بۆ نەجەف خوازیاری گرتنە پێشی هەموو رێگەچارەیەکی دپلۆماسی و یاساییە، بۆ وەدەرنانی هیزەکانی تورکیا لەم وڵاتە و هاوکات جەخت لەوە دەکەنەوە کە شکاندنی سەروەری عێراق، لە لایەن سوپای تورکیاوە کردەوەیەکی قیزەوەنە کە پێویست بە لێکدانەوە و شرۆڤە ناکات.
موقتەدا سەدر وعەمار حەکیم هەروەها جەخت، لە دەربازبوونی عێراق دەکەنەوە لە قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق.