سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: كابینه‌ی شه‌شه‌م شكستی خواردووه
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
كاردۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، كابینه‌ی شه‌شه‌م نه‌یتوانیوه كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به وته‌ی ئه‌و هێشتا سیمای دوو ئیداره‌یی ماوه‌ته‌وه، بۆیه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “ئه‌و كابینه‌یه شكستی خواردووه”.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، كاردۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، كابینه‌ی شه‌شه‌م نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له لێدوانه‌كه‌یدا وتی “هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كابینه‌ی شه‌شه‌م، له رێگه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام به گشتی كاتێك حكومه‌ت متمانه‌ی ده‌درێتێ و به‌رنامه‌ی هه‌یه، پێویسته پلانی هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه، ئێمه پێمانوایه ئه‌م حكومه‌ته‌ئه‌م پلانه‌ی نه‌بووه، چونكه تا ئێستا نه‌یتوانیوه حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو دابمه‌زرێنێت، كه حكومه‌تی هه‌موو هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵکی كوردستان بێت”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، له‌باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه فراكسیۆنه‌كه‌یان هه‌یانه له كابینه‌ی شه‌شه‌م، وتی”ئه‌م حكومه‌ته نه‌یتوانییوه به‌رنامه‌یه‌ك یان پلانێكی هه‌بێت بۆ پێشخستی ئابووری و كشتوكاڵ و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری هه‌رێم، كه بتوانێت بۆ ئاینده‌یه‌كی دوور تر، كاتێك هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر هه‌رێم زیادی كرد یان درووست بوو، پشت به پایه‌ی به‌هێزی ژێرخانی ئابووری خۆمان ببه‌ستێ، هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێكی تر كه په‌یوه‌ندییان به پیشه‌سازی و ئابووری و عه‌داله‌ته‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه تا ئێستا وه‌ك خۆیانن، بۆیه ناتوانرێت بوترێت ئه‌م حكومه‌ته ئه‌وه‌یه كه به‌ڵێنی دابوو حكومه‌تی هه‌موو خه‌ڵك بێت و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات، كه بڵێین، كابینه‌ی شه‌شه‌م شكستی خواردووه”.
گۆڕان: كابینه‌ی شه‌شه‌م شكستی خواردووه
0
Share.
